ئینگلتەرا

گارناچۆ ئەمجارە ستایشی مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا

ساڵانێکە ئالێخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات، هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی وڵاتەکەی رەخنەی زۆری لێ بگرن.

دوای یارییەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر ئیکوادۆر، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ وێنەیەکی خۆی لە تەنیشت لیۆنێل مێسی بڵاوکردەوە و بە وشەی “سوڵتان” ستایشی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیەی کرد. هەروەها گارناچۆ ئەو ئیمۆجی بزنەی بەکارهێناوە کە بۆ وەسفکردنی گەورەترین یاریزانی هەموو سەردەمێک بەکارهاتووە.

یاریزانە لاوەکەی تانگۆ و یانەی مانچێستەر یونایتد پێشتر رۆناڵدۆی وەکو باشترین یاریزانی مێژوو ناوبردووە و وەکو نمونەی باڵای خۆشی سەیری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button