بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕازیل 5-1 لە بۆلیڤیای بردەوە بەڵام وەکو یادگارییەکی تاڵ بۆ ریچارلیسۆن کۆتایی هات.
لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانی 2026، بەڕازیل توانی 5-1 شکست بە بۆلیڤیا بهێنێت. لەویارییەدا ریچارلیسۆنی هێرشبەری تۆتنهام چەند هەلێکی ئاسانی لەدەستدا و بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت. سەرەنجام لە خولەکی 71 گۆڕانکاری پێککرا.
ریچارلیسۆن بە روونی فرمێسک لە چاوەکانی هاتنە خوارەوە کاتێک یاریگای جێهێشت و لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی لەلایەن تۆتنهامەوە لە پێکهاتەی سەرەکی بەهۆی دابەزینی ئاستی و قەیرانی گۆڵکردن.
ناوبراو پێی وابوو بە رۆیشتنی هاری کەین دەبێتە هێرشبەری سەرەکی سپێرز ، وە لە یارییەکانی سەرەتاشدا هەر بەوجۆرە بوو بەڵام ئاستێکی ئەوتۆی نیشان نەدا و هیونگ مین سۆن وەکو هێرشبەری سەرە ڕم جێگەی پڕکردەوە.