ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بالۆگن: جێهێشتنی ئارسیناڵ بڕیارێکی ئاسان بوو

Yariga App

فۆلارین بالۆگن دوو دڵ نیە لە جێهێشتنی ئارسناڵ و بە بڕیارێکی ئاسانی ناودەبات بەهۆی مۆناکۆ.

هاوینی ئەمساڵ فۆلارینی هێرشبەری لاوی گەنەرز بە 30 ملیۆن پاوەند روویکردە مۆناکۆ .  ناوبراو بۆ “ئۆساید لەگەڵ تایلەر توێڵمان” وتی

کاتێک زانیم مۆناکۆ منیان دەوێت، بڕیاری جێهێشتنی ئارسناڵ زۆر زۆر ئاسان بوو. بە بریکارەکەم گوت ئەوە تەنها یانەیە کە من دەمەوێت یارییان بکەم و خۆشبەختانە بە ئەنجامی گەیاند. ئەوان تیمێکی گەورەی فەڕەنسان و هەمیشە بۆ رکابەری یاری دەکەن.

مۆناکۆ دوای چوار هەفتە لەم وەرزەی خولی فەڕەنسا بە 10 خاڵ لە 4 یاریدا لە پێشەنگی خولەکەدایە. ئەو یاریزانەش ئەزموونی هەیە لەو خولە و وەرزی رابردوو یاری ستاد ریمس کرد و توانی 21 گۆڵی فەرمییان بۆ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button