یانەکانی سعودیە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن؟ بەڕێوەبەری خولی رۆشن وەڵام دەداتەوە
یاریگا –
بەڕێوەبەری خولی رۆشنی سعودی، رەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێک بۆ بەشداری کردنی یانەکانی سعودیە لە چامپیۆنزلیگ بدەن.
لە مانگی رابردوودا، چەندین راپۆرت باسیان لە هەوڵەکانی خولی رۆشنی سعودیە کرد، بۆ بەشداری پێکردنی یانەکانی سعودیە لە چامپیۆنزلیگ، ئەمەش دوای گواستنەوەی دەیان ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ سعودیە.
مایکڵ ئێمێلیانۆ، بەڕێوەبەری خولی رۆشن بە تۆک سپۆرتی راگەیاند
نازانم ئەم قسانە لە کوێ دەهێنن، پێم وایە کەسێک هەیە خەونی قوڵ بە داهاتوو دەبینێت، ئامانجی ئێمە بەرزکردنەوەی کوالێتی خولەکە بە هەنگاوی بچووک بچووک، تاوەکو خولێکی سەقامگیرمان هەبێت، دەبێ خولەکە زۆر بە لای هاندەرانەوە خۆش بێت و وا بکەن، هاندەرانی تەواوی جیهان، چاویان لەسەر ئێمە بێت.
دوای گواستنەوەی ئەستێرەکانی وەک نێیمار، کەریم بێنزێما، ریاز مەحرز، جۆردان هێندێرسن و دەیان ئەستێرەی دیکە بۆ خولی رۆشنی سعودی، پێدەچێت داهاتووی تۆپی پێی گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا بێت.
لە دوای داخرانی دەرگای مێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان لە سعودیە، ئێستا یانەکانی ئامادەکاری بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی خولەکە دەکەن، کە ئێستا بە هۆی یارییەکانی نێودەوڵەتییەوە وەستاوە.