خوله‌کانی دیکە

سالم دۆسەری دڵی هاندەرەکەی نەشکاند

Yariga App

یاریگا –

سالم دۆسەری، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سعودیە و یانەی هیلالی سعودی یەکێک لە سەیرترین سێڵفیەکانی لە ناوەڕاستی یاریگاکەدا گرت!

هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە لە یاری دۆستانەدا بەرامبەر کۆستاریکا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا. یارییەکە لە یاریگای سانت جەیمس پارک لە شاری نیوکاسڵ بەڕێوەچوو، بەڵام زۆرێک لە هاندەرانی هەڵبژاردەی سعودیە لە یاریگادا بۆ هاندانی هەڵبژاردەکەیان ئامادە ببون.

لە خولەکەکانی کۆتایی ئەم یارییەدا شتێکی سەیر و سەرنجڕاکێش روویدا. یەکێک لە هاندەرەکانی سعودیو سوودی تەواوی لە بێ ئاگایی هێزە ئەمنییەکانی ناو یاریگا وەرگرت و چووە ناوەڕاستی یاریگا بۆ ئەوەی چاوی بە یاریزانە دڵخوازەکەی بکەوێت کە سالم دۆسەری بوو.

بەڵام رێک ئەو کاتەی هاندەرەکە لە ئەستێرەکەی هیلال نزیک بوویەوە،هێزە ئەمنیەکانی یاریگاکە گەیشتنە سەری بەڵام هاندەرەکە کۆڵی نەدا و لەم نێوەندەدا مۆبایلەکەی دا بە دۆسەری تاوەکوو سێڵفییەکی یادگاری لەگەڵ بگرێت.

لە ململانێیتوندی نێوان بەرپرسانی یاریگای سانت جەیمس پارک و هاندەرە کۆڵنەدەرەکە کە بە هەر شێوەیەک بێت ویستی وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ سالم بگرێت، ئەوا یاریزانە سعودییەکە ​​داواکەی جێبەجێ کرد و لەو دۆخەدا سێڵفییەکی سەیر و سەمەرەی گرت و موبایلەکەی بۆ گەڕاندەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button