ناسر خلێفی پێشنیارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سعودییەکان و ئەوروپییەکان دەکات
یانەکانی سعودیە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن؟
یاریگا –
ناسر خلێفی، وەڵامی ئەگەری بەشداریکردنی یانە سعودییەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەداتەوە.
ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و سەرۆکی یەکێتی یانەکانی ئەوروپا، لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی یانە سعودییەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بۆچوونی خۆی خستەڕوو.
سەرۆکە قەتەرییەکە لە لێدوانێکی بۆ پێگەی RMC Sport، بەمشێوەیە دوا:
نازانم لە ساڵانی داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام بۆ ئێستا پێموانییە ئەو بیرۆکەیە جێبەجێبکرێت.
لە لایەکی دیکە ناسر خلێفی، دەرگایەکی دیکەی کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانە سعودییەکان لەگەڵ یانە ئەوروپییەکان و گوتی:
ئەگەر جامێکی سوپەر درووست بکرێت، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا و چامپیۆنزلیگی ئاسیا رووبەڕوو ببونەوە بۆ نا؟
ناسر لە کۆتایی قسەکانیشیدا گوتی:
بەڵام هەمووان دەزانن یاریکردنی یانەیەک لە پاڵەوانێتییەکی ئەوروپا، ئەگەر ئەوروپی نەبیت ئەوە هەنگاوێکی پەسەندکراو نابێت
رۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا هەرایەکی زۆری نایەوە، دوای ئەوەی مەیلێکی هەبوو بۆ بەشداریکردنی پاڵەوانی خولی سعودیە لە چامپیۆنزلیگدا.
ئەم هەوڵەی رۆژنامە ئیتاڵییەکە هاوکات بوو لەگەڵ گرێبەستە زەبەلاحەکانی یانەکانی سعودییە کە ئەسپی رەشی مێرکاتۆی هاوینە بوون بە ئەنجامدانی دەیان گرێبەستی خەیاڵی و چاوەڕوان نەکراو.
لای خۆیەوە ئەلێکساندەر چێفرین، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سیاسەتی یانەکانی سعودییەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئیدانە کرد، ئەگەری بەشداریکردنیانی لە چامپیۆنزلیگدا رەتکردەوە.
✅ Nasser Al-Khelaïfi a été réélu pour quatre ans à la tête de la puissante Association européenne des clubs (ECA), qu'il dirige depuis l'échec de la Super Ligue privée en avril 2021.https://t.co/UdDhmUjF0E
— RMC Sport (@RMCsport) September 7, 2023