ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی بۆ مانگی رابردووی پرێمەرلیگ ئاشكرا كرد.

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ناوی شەش پاڵێوراوی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئاب ئاشكرا كرد.

شەش یاریزان وەك پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكە دیاریكراون و یاریزانەكانیش بریتین لە ( تایۆ ئاوانی، جارۆود بۆوێن، جەیمس مادیسن، براین ئێمبوێمۆ، كاۆرو میتۆما، رۆدری).

ئامارەكانی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ:

ئاوانی: 3 یاری، 3 گۆڵ.

بۆوێن: 3 یاری، 2 گۆڵ، 1 ئەسیست.

– مادیسن: 3 یاری، 1 گۆڵ، 2 ئەسیست.

– ئێمبوێمۆ: 3 یاری، 3 گۆڵ.

– میتۆما: 3 یاری، 1 گۆڵ، 2 ئەسیست.

– رۆدری: 3 یاری، 2 گۆڵ، 1 ئەسیست.

رێژەیەكی دەنگی هاندەران بۆ دیاریكردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پرێمەرلیگ هەژمار دەكرێت و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە باشترین دیاری بكەن. ( لینكی دەنگدان ).

بابەتی زیاتر

Back to top button