دی ماریا لە پێناو بێنفیکا قوربانییەکی گەورە دەدات
یاریگا –
رۆی کۆستا سەرۆکی یانەی بێنفیکا، ئاشکرایکرد کە ئەنخێل دی ماریا لە بێنفیکا بڕە مووچەی کەمی پێدەدرێت سەرەڕای ئەوەی ئۆفەری دارایی زۆر باشتری لەلایەن تیپەکانی دیکەوە پێگەیشتووە.
دی ماریای تەمەن 35 ساڵ لە مانگی تەمموزی رابردوو دوای 13 ساڵ جێهێشتنی یانەکەی گەڕایەوە بۆ بێنفیکا و لە ئاهەنگی ناساندنیدا لەلایەن هەزاران هاندەرەوە پێشوازی لێکرا. یەکەم یاری لە بەنفیکا لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2010 بوو، سێ وەرزی خولی پورتوگالی و دوو جامی خول و هەروەها پێگەیەکی تایبەتی لەنێو هاندەران بەدەست هێنابوو. لە ساڵی 2010 یانەکەی جێهێشت چووە ریال مەدرید و ئێستا جارێکیتر گەراوەتەوە یانە کۆنەکەی بێنفیکا.
رۆی کۆستا، سەرۆکی یانەی بێنفیکا دووپاتیکردەوە کە ئەنخێل دی ماریا کاتیک زانیویەتی بێنفیکا ئارەزووی گواستنەوەی ئەو دەکات نەیویستووە بیر لە ئۆفەرەکانی تر بکاتەوە. دی ماریا سەرەتایەکی نایابی لە یانەکەی هەبووە بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ لە 5 یاریدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵپەڕی یانە پورتوگالییەکەدا بڵاوکراوەتەوە، کۆستا دەڵێت:
دی ماریا بە مووچەیەکی کەمتر لە ناو و ناوبانگی خۆی و بەبێ پاداشتی گواستنەوە گەڕاوەتەوە یانەکەمان، تەنانەت لەبارەی مووچەکەیەوە هیچ قسەیەکی نەکردووە.
لە درێژەی قسەکانیداگوتیشی:
پێش ئەوەی وەرزی رابردوو گرێبەست لەگەڵ یانەی یوبێنتۆس بکات زۆر نزیک بوو لە گەڕانەوە بۆ تیپی یەکەمی لە ئەوروپا و ئەم هاوینەش کە زانی ئێمە هێشتا ئارەزووی گەڕانەوەی دەکەین، نەیویست بیر لە هیچ ئۆفەرێکی تر بکاتەوە.
لەم نێوەندەدا بە خێرایی جێگەی خۆی لە ژووری جلگۆڕین و لە نێو هاوڕێ نوێیەکانیدا کردووەتەوە و هەمووان سەرنجیان بە حەز و ئارەزووەکەی داوە بۆ یاریکردن بە درێسە سوورەکەی بێنفیکا. دەزانم ئۆفەری دارایی زۆر باشتر و گەورەتری هەبووە کەلەبەر ئێمە رەتیکردەووەتەوە.
Rui Costa: “Di María’s salary doesn’t go over the salary cap, he came without any signing bonus”. 🔴🇦🇷
“He didn’t want to know what his salary would be, he didn’t even ask for another euro. He told me: ‘I really want to play for Benfica for any euro you’ll give me”, via @B24PT. pic.twitter.com/wee56Xda9a
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 6, 2023