سعودیەکان ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەش بە سانچۆ کرد
یاریگا –
ئامانجی ئەمجارەی سعودییەکان جەیدن سانچۆی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدە.
رۆژنامەنووس رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ، یانەیەکی سعودی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، شەیتانە سوورەکان ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ ئۆفەری سعودییەکان دەکەن، دواتریش بڕیاری کۆتایی خۆیانی لەسەر دەدەن.
🚨💰 A 🇸🇦 club is exploring the opportunity to sign Jadon #Sancho and just sent an official offer to the #ManUnited player.
⏳ Evaluations ongoing: evolving situation. 🐓⚽ #Transfers #MUFC pic.twitter.com/dldvOPFsaJ
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) September 5, 2023
تا ئێستا ناوی ئەو یانە سعودیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت یانەی ئیتیحاد بێت، بەو پێیەی ئەو یانەیە بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت، پاش ئەوەی ئۆفەرێکی خەیەڵیان پێشکەش بە محەمەد سەڵاح کرد، بەڵام لیڤەرپوول ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و رێگەی بە رۆیشتنی سەڵاح نەدا.
یاریزانە ئینگلیزەکە دووچاری ناکۆکی بووە لەگەڵ راهێنەرەکەیدا، ئەمەش پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو شەیتانە سوورەکان تووشی شکستێکی سەخت بوون بەرامبەر بە ئارسیناڵ، سانچۆش بانگهێشتی یارییەکە نەکرابوو.
دوای یارییەکە ئێرێک تێن هاخ، رایگەیاند سانچۆ بەهۆی خراپی لە مەشق و راهێنەندا بانگهێشتی یارییەکە نەکرابوو، بەڵام هەرزووو یاریزانەکە قسەکانی راهێنەرەکەی بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند ئەو قسانە دوورن لە راستی و هۆکاری دیکە لە پشت دوورخرانەوەی هەن.
وەڵامەکانی سانچۆ، تێن هاخی تووڕە کردووە، سعودییەکانیش ئەمە بە دەرفەتێکی گونجاو دەزانن تا لە بەرژەوەندی خۆیان بیقۆزنەوە و ئەستێرە لاوەکە بەرەو خولی رۆشەن پەلکێش بکەن.
کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووس جەیمس بێنگ بڵاویکردەوە، یانەی ئیتیفاق دەیەوێت بەشێوەی خواستن سانچۆ بگوازێتەوە.
Al-Ettifaq set to make dramatic late loan move for Jadon Sancho. Steven Gerrard's side would be prepared to offer a buy option too but given limited time a standard loan may be only possibility. Sancho's view on interest remains unknown. https://t.co/ecxx9QMifc
— James Benge (@jamesbenge) September 7, 2023