حکومەتی ئیسپانیا هەڵەیەکی گەورە بەرامبەر خوشکەکەی ئیکاردی دەکات
یاریگا –
ئەو هەڵە گەورەیەی کە حکومەتی ئیسپانیا سەبارەت بە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئافرەتانی ئەم وڵاتەی کردبوو، راستکرایەوە.
ئەنجومەنی نیشتمانی وەرزشی ئیسپانیا هەڵەیەکی گەورەی حکومەتی ئەم وڵاتەی پشتڕاستکردەوە لە راگەیاندنی لیستی ئەندامانی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا کە شایستەی وەرگرتنی نیشانەی شاهانە بوون، لەم لیستەدا ناوی ئیڤانا ئیکاردی خوشکی ماورۆ ئیکاردی لە جیاتی ئیڤانا ئەندرێس کاپتنی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا نووسرابوو.
بە پێی هەواڵێکی BBC، ئەو نامە فەرمییەی کە رۆژی سێشەممە لە نووسراوێکی فەرمی حکومەتی ئیسپانیا کە بۆ رێزلێنان لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا نووسرابوو، مشتومڕێکی گەورەی دروستکرد. لەم لیستەدا ناوی کاپتنی ئیسپانی دیار نییە، چونکە بە هەڵە شوێنی ئەویان بە ناوی ئیڤانا ئیکاردی نووسیبوو. ئەمە تاکە هەڵەی ئەم نووسراوە نەبوو لە لیستەکەدا چونکە ناوی ئایتانا بۆنماتی ئەستێرەی بارسێلۆناش بە هەڵە نووسرابوو.
ئەنجوومەنی نیشتمانی وەرزشی ئیسپانیا ئەمڕۆ داوای لێبوردنی لە ئەندامانی هەڵبژاردەی ئافرەتان کرد بەتایبەتی ئەو دوو یاریزانەی کە هەڵە لە ناویان کراوە، بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئەمە هەڵەیەکی مرۆییە. لە لیستی نوێی بڵاوکراوەدا هەردوو هەڵەکە راستکراونەتەوە.
ئیڤانا ئیکاردی، کە لەبری کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناوی لە لیستی یاریزانەکاندا نووسرابوو، کچە مۆدێلێکی ئەرجەنتینییە و لە شاری مایۆرکا دەژی. ئەو خوشکی ماورۆ ئیکاردی ئەستێرەی ئەرجەنتینی گالاتاسارایە و بە دەرکەوتنی لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی ناوبانگی زۆری بەدەستهێناوە.