ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن واز لە کوڕە پۆرتوگالییەکە ناهێنێت

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن ئامادە نییە دەست لە گواستنەوەی جواو پاڵینیای پۆرتوگالی هەڵبگرێت.

لە دوا خولەکەکانی مێرکاتۆی هاوینە یانەی بایرن میونشن، نزیکبوو لە گواستنەوەی ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی فولهام جواو پاڵینیا، یاریزانەکە بەرەو ئەڵمانیا گەشتیکرد، پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و ئامادەبوو بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی.

بەڵام یانە ئینگلیزییەکە لە کۆتا خولەک پەشیمانبووەوە لە دەستبەرداربوون لە جواو، بە بیانووی نەدۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ ناوبراو.

لەو بارەیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی زستانە بایرن میونشن جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی جواو پاڵینیا، باڤارییەکان زۆر دڵخۆشن بە هەڵوێستی یاریزانەکە سەرەڕای شکستهێنانی گواستنەوەی ناوبراو لە دواساتدا.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەیش کردووە، تۆماس توخێلی راهێنەری یانەکە و بایرنیش هاوڕان کە پاڵنیا ئامانجێکی سەرەکی و گرنگە بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکەیان، بۆیە لە مانگی یەک دەگەڕێنەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بە ئەمانجی کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button