ئێمباپێ لە بەشێکی زۆری شیرینی گرێبەستەکەی خۆش دەبێت
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ لە کۆتایی ئەم وەرزە، بەبێ بەرامبەر ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.
ئێمباپێ جارێکی دیکە بە بەرپرسانی یانە پاریسییەکەی راگەیاندووە، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە. پێگەی 90min بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ ئامادەیە لە 80 ملیۆن یۆرۆی شیرینی گرێبەستەکەی خۆش بێت، لە پێناو نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.
لە کۆتایی وەرزی رابردوودا، کیلیان لە پەیامێکدا کە بۆ بەرپرسانی سانجێرمانی نارد بوو، هەڵوێستی خۆی لە نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی روونکردبووەوە. ئەم بڕیارەی کیلیان وایکردووە، ناسر خلێفی ترسی لە لەدەستدانی گەوهەرە فەرەنسییەکە بێت، بێ بەرامبەر.
پێدەچێت ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی خۆی دابێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ نەکاتەوە و ریال مەدرید نزیکترین یانەیە لە بەدەستهێنانی واژۆکەی.
هەرچەندە خلێفی هەڕەشەی دانیشاندنی ئێمباپێی لەسەر کورسی یەدەک دەکرد، بەڵام دواتر لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە و ئێستا لەگەڵ لویس ئێنریکی، وەرزێکی باش پێشکەش دەکەن.
ئێمباپێ لەم وەرزەدا پێنج گۆڵی کردووە و بە گواستنەوەی پۆلێک یاریزان، پاریس چاوی لە تواناکانی ئێمباپێیە، تاوەکو لەم وەرزە دەستکەوتێکی ئەوروپی بەدەستبهێنن.