جیهانگرنگترین

رۆناڵدۆ: ركابەری نێوان من و مێسی كۆتایی هاتووە

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعودی دووپاتیكردەوە ركابەری نێوان خۆی و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی كۆتایی هاتووە.

لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا هەردوو جەمسەرەكەی تۆپی پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بەردەوام بوون لە كێبڕكێكردن و بردنەوەی نازناوە تاكە كەسی و بەكۆمەڵەكان و نمایشێكی جوانیان پێشكەشی هاندەران و عاشقانی تۆپی پێ كرد.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەكەی پۆرتوگال بەرامبەر سلۆڤاكیا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ووتی: كێبڕكێی نێوانمان كۆتایی هات، ئێستا هەردووكمان شتانێكی باش لە خولی سعودی و خولی ئەمریكی پێشكەش دەكەین.

بەردەوام بوو ووتی: ئەوانەی رۆناڵدۆیان خۆش دەوێت پێوویست ناكات رقیان لە مێسی بێت، ئێمە مێژووی تۆپی پێمان گۆڕی لەلایەن جیهانەوە رێزیان لێ دەگیرێت.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0hQRnJUreSugcAvY8FmtVHhDSmpxdNqk55WzxPkTPG3JHuV8WoWVrdcQGBDmN4AWql/?mibextid=cr9u03

لە درێژەی قسەكانیدا ووتیشی: من شتەكان بەو شێوەیە نابینم، ماوەی 15 ساڵە لەگەڵ مێسی شانۆیەكی هاوبەش پێشكەش دەكەین، ناڵێم هاوڕێین، بەڵام رێزی یەكتر دەگرین.

وا بڕیارە رۆژی هەینی كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان سلۆڤاكیا میوانداری پۆرتوگال بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2024.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button