ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید خەون بە ئێمباپێ دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

ئێندریک، ئەستێرەی داهاتووی ریال مەدرید دووپاتیدەکاتەوە، دەیەوێت لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان ئێمباپێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بکات.

ریال مەدرید و پالمێراس لەسەر گواستنەوەی ئێندریک بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون و بڕیارە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا، ئەستێرە لاوەکەی پالمێراس پەیوەندی بە مەدریدەوە بکات، ئەوکاتە تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ.

هەرچەندە هێشتا ساڵێک بۆ گواستنەوەی ئێندریک ماوە، بەڵام یاریزانە بەرازیلییەکە لە ئێستا بە پەرۆشە بۆ یاری کردن شان بە شانی ڤینیسیۆس. هەروەها سوورە لەسەر یاری کردن لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان کە ماوەی دوو مێرکاتۆیە، ناوی بە توندی بە یانە مەدریدییەکە دەبەسترێتەوە.

ئێندریک لە لێدوانێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپ دەڵێت

یاری کردن شان بە شانی ڤینی و ئێمباپێ  شتێکی زۆر سەرسووڕهێنەر دەبێت. هەردووکیان ئەستێرەی زۆر باشن و دڵخۆش دەبم، لەگەڵ یاریزانی وا گەورە یاری بکەم. ئێمباپێ یاریزانێکی زۆر باشە، ئەو زۆر لە رکابەرانی باشترە و یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە، زۆر خێرایە و لە بڕینی یاریزانان بێ وێنەیە.

ئێمباپێ لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا نزیک بوو پەیوەندی بە ریال مەدرید، بەڵام مانەوەی خۆی لە پاریس راگەیاند و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان نوێ نەکردووەتەوە.

ئێندریک لە 15 ئەم مانگە پالمێراس لە خولی بەرازیلی رووبەڕووی گۆیاس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button