ئینگلتەراگرنگترین

EA Sports FC 24 مۆڵەتی لە چەند یانە و خول وەرگرتووە؟

Yariga App

یاریگا –

گەیمەرانی جیهان، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی یەکەم ڤێرژنی یاری EA Sports FC 24.

یەکەمجارە کۆمپانیای EA بەبێ هاوبەشی لەگەڵ فیفا، ڤیدیۆگەیمی تۆپی پێ بڵاودەکاتەوە، بەڵام پرسیارەکان زۆربوون لەسەر گرێبەستی کۆمپانیاکە لەگەڵ یانە و خولە گەورەکانی جیهان. لەم بابەتەدا تەواوی وردەکارییەکانی رێککەوتنی کۆمپانیای EA لەگەڵ خول و یانەکان بڵاودەکەینەوە.

EA Sport FC 24 مۆڵەتی چەند یانە و خولی هەیە؟

کاری لە پێشینەی کۆمپانیای EA رێککەوتن بوو لەگەڵ خولە گەورەکانی جیهان، تاوەکو لە هەمان ئاستی ڤیدیۆگەیمەکانی پێشووی فیفا بمێنێتەوە.

بە گوێرەی بەڵێینەکانی کۆمپانیای EA, ڤیدیۆگەیمی ئێف سی سپۆرتس، داهاتووی داهێنان لە دامەزراوەییکردنی تۆپی پێ دەبێت. هەروەها مۆڵەتی 19 هەزار یاریزان، 700 یانە و هەڵبژاردە و 30 خولیان بەدەستهێناوە.

خولەکانی پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، چامپیۆنزلیگی ئافرەتان، سێریا ئەی، لالیگا، ئێم ئێڵ ئێس، لیگ وەن، خولی رۆشن، بۆندسلیگا و دەیان خولی دیکە مۆڵەتیان بە کۆمپانیای EA داوە.

جیا لەمە، کۆمپانیای EA سپۆنسەری تەواوی خول و پاڵەوانیەتییەکانی ئیسپانیایە، لۆگۆی لەسەر درێسی ناوبژیوانان دەردەکەوێت. هەروەها لە کاتی یارییەکانیشدا، گرافیکەکانی EA لە تەواوی یارگادا دەبیندرێت.

EA Sports رێککەوتنی لەگەڵ چەند خول و پاڵەوانیەتیدا هەیە؟

وڵات / هەرێمخول / پاڵەوانیەتی
ئەرجەنتینلیگا پڕۆفێشیۆنال دی فوتبۆڵ – خولی ئەرجەنتینی
ئوسترالیا و نیوزیلاندئەی لیگ – خولی هەردوو وڵاتەکە
نەمسابۆندسلیگای نەمسا
بەلجیکا1A پڕۆلیگ
چینسوپەر لیگی چین
دانیمارک3f سوپەرلیگا
ئینگلتەرا

پرێمەرلیگ
سوپەرلیگی بارکلەیس – خانمان
چامپیۆنشیپ
ئی ئێف ئێڵ خولی یەکەم
ئی ئێف ئێڵ خولی دووەم
خولی نیشتمانی

ئەوروپا / نێودەوڵەتیچامپیۆنزلیگ
چامپیۆنزلیگ – خانمان
یۆرۆپالیگ
کۆنفرانسلیگ
لیبێرتادۆرێس
سودائامێریکانا
فەرەنسالیگ وەن ئوبەر ئیتس
D1 ئارکێما
لیگ 2
ئەڵمانیابۆندسلیگا
براون-بۆندسلیگا
بۆندسلیگا .2
بۆندسلیگا .3
هیندستانهیرۆ ئیندیان سوپەرلیگ
ئایرلاندئێس ئێس ئی ئێرتریسیتی لیگ پرێمەر دیڤیژن
Italyسێریا ئەی
سێریا بی
کۆریای باشوورکەی لیگ 1
هۆڵەندائێرێدڤیسێ
نەرویجئیلیتسێرن
پۆڵەنداپڕۆ ئێکستراکلاسا
پۆرتوگاللیگا پۆرتوگال
رۆمانیالیگا I
سعودیەخولی رۆشن
سکۆتلاندسکۆتش پڕفێشیۆناڵ فووتبۆڵ لیگ
ئیسپانیالالیگا EA SPORTS
لیگا F
لالیگا 2 هایپەرمۆشن V
سویدئاڵسڤێنسکان
سویسراکرێدت سویسێ سوپەر لیگ
تورکیاسوپەرلیگ
ئەمرکا و کەنەداMLS
ئەمریکاخولی نیشتمانی خانمان

ڤیدیۆگەیمی EA Sports FC 24 لە 29ی ئەم مانگە دەکەوێتە بازاڕەکان، لەم لینکەوە دەتوانی پری-ئۆردەری بکەیت.

Back to top button