یاریگا –
پابلۆ گاڤی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا خەونە گەورەكەی ئاشكرا كرد.
گاڤی بوو بە بچوكترین یاریزان كە گەیشتبێتە یاری ژمارە 100 بە درێسی یەكەمی بارسێلۆناوە.
1⃣0⃣0⃣ partits gaudint de Gavi. El culer més jove d'arribar-hi! pic.twitter.com/I4OBHmdDVy
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) September 3, 2023
لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕێ موڤیستار گاڤی ووتی: هیوادارم بۆ هەمیشە لە بارسێلۆنا بمێنمەوە، چونكر یانەی خەونەكانمە.
بەردەوام بوو ووتی: لە منداڵیەوە ویستومە لە بارسێلۆنا بمێنمەوە، من دڵخۆشم، هیوادارم یانەكەش دڵخۆش بێت.
پێشتر بارسێلۆنا گرێبەستی گاڤی تا ساڵی 2026 نوێ كردەوە و بری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆیە.
لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئۆساسۆنا گاڤی تووشی پێكانێكی سەخت بوو كە گوێی چەپی تووشی خوێنبەڕبوون بوو.
گاڤی لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا راهێنانە دەكات كە پارێزەری سەری لەسەردایە.