ئیسپانیاگرنگترین

کارڤاخال: چاوەڕێی هاتنی ئێمباپێ بووم

Yariga App

یاریگا –

دانی کارڤاخال، بەرگریکاری ریال مەدرید ئاشکرای دەکات، کەیسی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ لە ژووری جلگۆڕینی مەدرید باس کراوە.

بەرگریکاری نێودەوڵەتی ئیسپانی، دانی بەو دەنگۆیانە نا کە باسیان لە گواستنەوەی ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید دەکرد. هەرچەندە بە کردەیی هیچ هەنگاوێک لە مەدریدەوە بۆ گواستنەوەی کیلیان نەنرا.

کارڤاخال لە لێدوانێکیدا بۆ رێلێڤۆ دەڵێت

من نامەوێت درۆت لەگەڵدا بکەم و بڵێم بابەتی لەم جۆرە باس نەکراوە، لە خوانێکی نیوەڕۆی کاتی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا، گفتوگۆ لەبارەی ئێمباپێ کرا، بەشێکیان پێیان وابوو دێت، بەشێکی دیکەش پێچەوانە بیریان دەکردەوە.

پێم وابوو کیلیان پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات، بە تایبەت کاتێک بەشداری لە گەشتی ئامادەکاری یانە پاریسییەکە بۆ ژاپۆن نەکرد، پێم وایە ریال مەدرید بژاردەی کیلیانە، ئەگەر پاریس جێبهێڵێت. کاتێک لە گەشتی ژاپۆن دوورخرایەوە، وا دیاربوو کە گواستنەوەکە نزیکە، بەڵام پێدەچوو شتەکان بە هەڵە تێگەیشتبن و گواستنەوەکە رووینەدا.

کارڤاخال باسی لە کاردانەوەی یاریزانە فەرەنسییەکانی نێو پێکهاتەی ریال مەدریدی کرد و لەم بارەیەوە دەڵێت

پرسیارمان لە فەرەنسییەکان کرد، ئایا ئەم یاریزانە دێت یان نا، قسەیەک بکەن، ئەوانیش دەیانگووت، نا نا.

لە ماوەی مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، ناوی کیلیان ئێمباپێ بەردەوام بە ریال مەدرید دەبەسترایەوە، بەڵام لە کۆتاییدا مانەوەی لە پاریس سانجێرمان راگەیاند و تاوەکو ئێستاش، گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە.

ریال مەدرید لە 17 مانگ لە دوای یارییەکانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە دەکەوێتەوە کار و رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button