ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی مانچێستەر یونایتد بۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو ئاشكرا كرد.

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەیانتوانی بەشداری یارییەكانی چامپیۆنزلیگ بكەن، شەیتانە سوورەكان ئەم وەرزە گەڕانەوە دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە ریزبەندی سێیەم بوون بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ.

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لە بەیاننامەكەیدا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگ بڵاوكردەوە.

لیستەكە پێكدێت لە 25 یاریزان كە هەریەك لە گرێبەستە نوێیەكانی یانەكەی تێدایە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی مانچێستەر یونایتد بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو:

سوفیان ئەمرابت ، ئاڵتای بایندێر، كاسیمیرۆ، دیێگۆ دالۆت، ئانتۆنی، كریستیان ئێریكسن، برۆنۆ فێرناندێز، راسموس هۆیلوند، ڤیكتۆر لیندیلۆف، تیرێل مالاسیا، ئانتۆنی مارسیال، لیساندرۆ مارتینێز، ئاندرێ ئۆنانا، فاكوندۆ پێلیستری، سێرجیۆ روگولیۆن، رافایل ڤاران، جۆنی ئیڤانس، تۆم هیتۆن، سكۆت ماكتۆمینای، ماركوس راشفۆرد، لوك شۆو، هاری ماگوایەر، مەیسن ماونت، جادۆن سانچۆ، ئارۆن وان بیساكا.

مانچێستەر یونایتد لە كۆمەڵەی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادایە شانبەشانی هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشن، كۆپێنهاگن و گاڵاتاسەرای.

بابەتی زیاتر

Back to top button