ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەڵتراسی سێڤییا لەسەر گواستنەوەی رامۆس هاتنە دەنگ

Yariga App

یاریگا –

ئەڵتراسەكانی سێڤییا لەسەر گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆس ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یانەكەیان ناڕەزاییان دەربڕی و هاتنە دەنگ.

دوێنێ بەشێوەیەكی فەرمی سێڤییا دووبارە گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

دوای راگەیاندنی گرێبەستەكە ئەڵتراسەكانی یانە ئەندەلوسییەکە بەیاننامەیەكیان سەبارەت بە دووبارە گەڕانەوەی رامۆس بۆ یانەكەیان بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە:

سەبارەت بەو زانیاریانەی دەربارەی هەلوێستی ئێمە بۆ گواستنەوەی رامۆس بڵاوبۆتەوە دەمانەوێت ئەم خاڵانەی خوارەوە روون بكەینەوە: تاكە دەنگی رێپێدراوی ئۆلتراسەكان ئەوەیە كە لە یاریگاكان یان لە پێگەی فەرمیەكانمانە دەبیسترێت.

هەر سەرچاوەیەکی تر کە هەوڵ بدات بەناوی ئێمەوە قسە بکات یان لێدوان بدات درۆیە، ئێمە مافی خۆمانە کەی و چۆن بە گونجاو بزانین تا قسە بكەین و هەڵوێستمان هەبێت.

وەك گروپێك لە یانەی سێڤییا كە تەمەنمان نزیكەی 50 ساڵە، دەمانەوێت بیرۆكەی ئەم گرێبەستكردنە رەتبكەینەوە، پاڵنەریش بۆ ئەم كارە رق و كینە و ناڕەزایی نییە، بەڵكو خۆشەویستی و شانازیمانە بە یانەكە و مێژووەكەیەوە، وەك هێمایەك بۆ ئەو ئەفسانانەی كە بەرگریان لە قەڵخانەكەمان كرد، هەروەها بۆ هەزاران هاندەرانی سێڤییا كە لە رابردوودا تووشی بێڕێزیكردن لە لایەن ئەم یاریزانەوە بوون.

ئێمە پێمان وایە ئەم گرێبەستە زۆرترین بەرژەوەندی بۆ ئەو بەڕێوەبەرانە هەیە كە نازانن چی بۆ سێڤییا باشە، تەنیا چاویان لە بەرژەوەندی كەسی و ئابوری خۆیانە، ئێمە وەك ئەوان نین و هەمیشە لایەنی سێڤییا دەگرین.

ئەم بەیاننامە تایبەتە بە ئیدارەی سێڤییا چونكە ئێمە پێمان وایە لەگەڵ هەر بڕیارێكیاندا ئەوان زیاتر لەو شێوازە دووردەكەونەوە كە رێز لە قەڵخانی یانەكەمان بگرن، دووبارە دەیڵێین: كەرامەت، بەهاكان، رێزگرتن لە لۆگۆ و لە هاندەران ئەو بناغانەن كە دەبێت لەسەری بەردەوام بن كە مێژووەكەی نزیكەی سەد ساڵە.

بێزار بووین لەوەی كە چۆن بەڕێوەبەران و خاوەن پشكەكانی سێڤییا بەرژەوەندی خۆیان لە پێش یانەكەوە دادەنێن، هەرچەندە دەتوانین لەوە تێبگەین كە ئەوە زیاتر نیە لە كارەكانیان ئەوان بۆ ئەم یانەیە پەروەردە نەكراون، بەڵكو بۆماوەیی بووە و هاتوونەتە سەر دەسەڵات.

ئێمە دەمانەوێت ئەوە روونبكەینەوە،بە پێچەوانەی ئەوانەی زۆرێك ووتویانە، ئێمە وەك ئۆ

ەڵتراسەكانی سێڤییا لە كاتی یارییەكاندا بێڕێزی و سوكایەتی بە هیچ یاریزانێك ناكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین پشتگیری هەر كارێك بكەین كە پێشێلكردنی بنەماكانمان و كەرامەتی سێڤییایە.

بەیاننامەی ئۆڵتراسەكانی سێڤییا

بابەتی زیاتر

Back to top button