ئیتاڵیا

ئینتەرمیلان گرێبەستی ئینزاگی نوێ کردەوە

Yariga App

یاریگا –

سیمۆن ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە تاوەکوو ساڵی 2025 درێژکردەوە.

ئینزاگی لە ساڵی 2021 و دوای پێنج ساڵ لەسەر کورسی یەدەگی لازیۆ بڕیاریدا سەرکردایەتی ئینتەرمیلان بکات، هەروەها لەسەرکردایەتی کردنی یانە میلانیەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

ساڵی رابردوو توانی لەگەڵ ئینتەرمیلان بگاتە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەرچەندە دوای سەنەکەوتنیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە پلەی دووەم و مێدالیای زیو رازی بوو.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی درێژکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە بڵاوبووەوە، یانەی ئینتەرمیلانیش چەند خولەکێک پێش ئێستا بە فەرمی رایگەیاند کە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی2025 درێژکردووەتەوە.

گرێبەستی پێشووی تا هاوینی 2024 بوو، کۆریێر دیلۆ سپۆرتیش بڵاویکردەوە، موچەی ئینزاگی لە گرێبەستە نوێیەکەیدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 5.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک، کە رەنگە بەپێی ئەو پاداشتانەی کە دەدرێتە ئەم راهێنەرە زیاد بکرێت.

لە ماوەی راهینەرایەتی لە ئینتەر، ئینزاگی توانی دوو پاڵەوانێتی جامی ئیتاڵیا و دوو پاڵەوانێتی جامی سوپەر بۆ ئەم یانەیە بهێنێت، لە وەرزی نوێشدا سەرەتایەکی باشی هەبوو، ئەمەش هیوای بەخشیوە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا جارێکی دیکە خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button