ئیسپانیا

گاڤی لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

گاڤی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا برینێکی سەختی لە گوێچەکەکانیدا هەیە و دەبێت رێنمایی پزیشکەکان جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە یاریکردن بەردەوام بێت.

لە کاتی یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا کە بە ئەنجامی 1-2 سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، گاڤی بەهۆی پێکداکەوتنێکی بێ مەبەست لەگەڵ یاریزانی بەرامبەردا، گوێیەکانی بە سەختی بریندار بوو.

خوێنبەربوونی گوێی ئەم یاریزانە لە هەمان ساتدا سەرنجی میدیاکانو ئامادەبوانی بەلایخۆیدا راکێشا، یانەی بارسێلۆناش دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی یارییەکە وێنەیەکی گوێی گاڤییان بڵاوکردەوە، کە گوێی بە چەند تەقەڵێک دوورابویەوە بۆ ئەوەی رێگری لە خوێنبەربوونی زیاتر و کرانەوەی برینەکەی بکات.

ئه ستێره ئیسپانییه ئێستا به پرۆسەیەکی دیاریکراوی چاره سەردا تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا توشی کێشەی زیاتر نەبێت به هۆی قورسی برینەکەیوە،هەرچەندە ئەم دۆخە نابێته هۆی هیچ کێشەیەکی جدی تاوەکوو رێگری لێبکات لە یاری کردندا، به ڵام رەنگە له درێژخایەندا توشی مەترسی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی نوسیویەتی، گاڤی لە ئێستادا ژەمێکی تاڕادەیەک بەرزی دەرمانی دژە هەو کردن بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی لە مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆس دوور بکەوێتەوە، کە بەهۆی قووڵی برینەکەیەوە رەنگە مەترسیدار بێت و یاریزانەکە نایەوێت دۆخەکە بۆ خۆی قورستر بکات.

ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوودا رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە نازناوی لالیگای تیپەکەیدا و چاڤیش بەهۆی کێشەی وەک هەوکردنی گوێچکەوە نایەوێت لەدەستی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button