سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ VS ئامێری ئاشکرا کردنی درۆ: دۆن پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ بە مۆندیال دەگۆڕێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، خاوەنی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر، بەشداری لە چاڵێنجێ، ئامێری ئاشکرا کردنی درۆ کرد و کۆمەڵێک پرسیاری قورسی لێکرا.

چامپیۆنزلیگ VS جامی جیهانی

رۆناڵدۆ پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، یەکەم جار لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نازناوەکەی بەدەستهێنا و چوار جاریش لەگەڵ ریال مەدرید بووە پاڵەوانی ئەوروپا. لە پرسیارێکدا، ئایا ئامادەیە پێنج نازناوەکە بە نازناوێکی مۆندیال بگۆڕێتەوە؟ رۆناڵدۆ لە وەڵامدا روونیکردەوە

رۆناڵدۆ: نەخێر
ئامێری ئاشکراکردنی درۆ: وەڵامەکەت دروستە

جامی جیهانی 2026

رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژووییە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان و تاوەکو ئێستا 200 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە. رۆناڵدۆ چاوی لە بەشداری کردنە لە مۆندیالی 2026 و دەیەوێت لە باشترین ئاستی خۆیدا بەشداری بکات، ئەگەر بێتو بەشداری بکات، ئەوا دەبێتە شەشەمین بەشداری رۆناڵدۆ لە مۆندیال. لە پرسیارێکدا، ئایا پۆرتوگال دەتوانێت نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

رۆناڵدۆ: بەڵێ
ئامێری ئاشکراکردنی درۆ: راست نییە
رۆناڵدۆ: چەند رەشبینی

باشترین گۆڵ

لە درێژایی کاروانی وەرزشیدا، رۆناڵدۆ چەندین گۆڵی سەرسووڕهێنەری کردووە، بەڵام گۆڵە مەقەستییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس لە چامپیۆنزلیگی وەرزی 2017/2018، بە یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی رۆناڵدۆ هەژمار دەکرێت، پرسیارێکی لێکرا، ئایا ئەو گۆڵە جوانترینی کاروانی وەرزشییەتی؟

رۆناڵدۆ: بەڵێ
ئامێری ئاشکراکردنی درۆ: راست نییە
رۆناڵدۆ: بەلای منەوە باشترین گۆڵە، دەتوانی بڵێیت قورسترین گۆڵ بوو، دەتوانی بڵێیت جوانترین گۆڵ بوو.

بەردەوامی

رۆناڵدۆ ئاستێکی بەرز لەگەڵ نەسری سعودی پێشکەش دەکات و لەم وەرزەدا لە کۆی 11 یاریدا، دۆن 12 گۆڵی کردووە. لە پرسیارێکدا، ئایا دەتوانێت تاوەکو تەمەنی 40 ساڵی یاری بکات؟

رۆناڵدۆ: بەڵێ
ئامێری ئاشکراکردنی درۆ: راستە

ریکۆردی گۆڵ کردن

رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا، 850 گۆڵ بکات، 727 گۆڵی لەگەڵ یانەکان کردووە و 123 گۆڵیش لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال. لیۆنێل مێسی، رکابەری هەمیشەیی رۆناڵدۆ 818 گۆڵی هەیە و دوو ساڵ لە رۆناڵدۆ بچووکترە، بەڵام رۆناڵدۆ دەڵێت هێشتا زۆرم ماوە، لە پرسیارێکدا، ئایا هیچ یاریزانێک دەتوانێت ریکۆردی گۆڵەکانت بشکێنێت؟

رۆناڵدۆ: نەخێر
ئامێری ئاشکراکردنی درۆ: راستە

بابەتی زیاتر

Back to top button