ئینگلتەرا

هێرش دەکرێتە سەر ئەفسانەیەکی مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

رۆی کین، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، لە یاریگای ئیمارات لە لایەن هاندەرێکەوە هێرشی کرایە سەر.

شەوی رابردوو، یانەی مانچێستەر یونایتد لە هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگدا، میوانی یانەی ئارسیناڵ بوو و بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی دۆڕاند.

هەرچەندە مان یونایتد گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد بەڵام نەیانتوانی ئەم پێشکەوتنە بپارێزن و لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا، ئالیخاندرۆ گارناچۆ گۆڵی دووەمی تیمەکەی کرد، بەڵام بەهۆی ئۆفساید و گەڕانەوە بۆ ڤار، گۆڵەکە رەتکرایەوە.

هەندێک وێنەی دوای ئەم یارییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، هێرشی سەر کەین، ئەفسانەی مان یونایتد پشتڕاست دەکاتەوە، لە ڤیدیۆییەکاندا دیارە، هاندەرێک هێرشیکردووەتە سەر، ئەوکاتە کین بە نیازبوو لە بەردەم کامێرای تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، وەک شیکەرەوە بەشداری لە شیکردنەوەی یارییەکەدا بکات.

هاندەرەکە چاوەڕێی کەینی کردووە، تاوەکو لە ستۆدیۆی کراوەی سکای سپۆرتس نزیک ببێتەوە، لە رێگەدا هەوڵیدا بە دەست لە سەری کین بدات، بەڵام مشتەکۆڵەکەی بەر چەناگە و سینگی کین کەوت.

BBC سپۆرت وێنەی زیاتری هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، میکا ریچاردز، یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی و هاوکاروانی کین بووە لە رابردوودا، بە خێرایی گەیشتووەتە شوێنەکە و هەوڵیدا هێرشکەرەکەی لێ دوور بخاتەوە تا ئەو کاتەی هێزە ئەمنییەکان گەیشتن و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە میدیاکانی راگەیاندووە، هەندێک خوێن لەسەر زەوی رژا بوو، ئەمەش روون نییە کە ئایا خوێنی کەین بووە یاخود هی هاندەرەکە کە لەلایەن ریچاردزەوە بریندار کرا.

تاوەکو ئێستا روون نییە، ئامانجی هێرشکردنی هاندەرەکە چییە، پۆلیسی لەندەن خەریکی لێکۆڵینەوەیە و بڕیارە لە بەیاننامەیەکدا، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button