جیهانگرنگترین

نێیمار: دڵنیابن رۆژێک دەگەڕێمەوە یانە کۆنەکەم

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی نێیمار لەگەڵ پێگەی گڵۆبۆ

Yariga App

یاریگا –

دوێنێ یەکشەممە، نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ پێگەی گڵۆبۆی بەڕازیلی ئەنجامدا، گرنگترین قسەکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەمشێوەیە بوون:

زۆر دڵتەنگ بووم کە بەهۆی پێکان لە کۆمەڵیک یاری بێبەش بووم، من حەزم لە تەماشاکردنی یاری نییە، حەزدەکەم خۆم یاری بکەم.

ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ کوالێتییەکی بەرزیان هەیە، پێموایە لە داهاتوودا دەبنە پێشەنگی هەڵبژاردەی بەڕازیل

من کەسێکی خۆپەرست نیم، بەپێچەوانەوە حەزدەکەم تیپەکەم ئەستێرەی زۆری تێدابێت، چوونکە ئەمە وادەکات تیپەکە بەهێزتر بێت.

رەنگە نامۆ بێت لاتان، بەڵام حەز بە سەیرکردنی یاری ناکەم، تەنیا چێژ لە یاریکردن وەردەگرم.

خەڵکی بەشێووەیەکی نادادپەروەرانە بڕیارت لەسەر دەدەن، چوومەتە هەر شوێنێک ستایشێکی زۆری کارەکانم کراوە، گرنگ ئەوەیە هاوپیشەکانم و دەوروبەرم راستییەکان دەزانن و دەزانن من چۆنم، قسەی خەڵکی گرنگ نین.

هێرشکردنە سەر ڤینیسیۆس زۆر دڵتەنگی کرد، جێگەی داخە لەم سەردەمە هێشتا رەگەز پەرستی بەردەوامە، تەنیا ڤینی هاوڕێم نا بەڵکو هەمووان ئێستا بەو دۆخەدا تێدەپەڕین.

ناوم لە مێژووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە نەمری دەمێنێتەوە

حەزدەکەم کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی هەموو کەسانی نزیک لە خۆم بەجێبهێڵم

لە پاریس کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بتوانین مێژوو بنووسینەوە، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی

حەز دەکەم جارێکی دیکە بۆ سانتۆس یاری بکەمەوە، نازانم کەی، بەڵام دڵنیابن رۆژێک دەگەڕێمەوە

من و مێسی لە پاریس لە دۆزخدا دەژیاین

رۆیشتنی مێسی لە پاریس بەوشێوەیە داپەروارانە نەبوو

دڵخۆشم کە لیۆ جامی جیهانی بەدەستهێنا، لە کۆتاییدا تۆپی پێ دادپەروەر بوو

گەورەترین خەونی من بەدەستهێنانی جامی جیهانییە.

ئەگەر ئانچێلۆتی ببێت بە راهێنەری بەڕازیل پێشوازییەکی گەورەی لێدەکرێت، کەسێکە کە هەموو شتێکی بەدەستهێناوە، ئەگەر بەخت یاوەرم بێت کاری لەگەڵ بکەم، جێژێکی زۆری لێ وەردەگرم

بابەتی زیاتر

Back to top button