ئه‌مریکاگرنگترین

پاسەوانەکەی لیۆنێل مێسی لە یارییەکەی لۆس ئانجلێس چیکرد؟

Yariga App

یاریگا –

پاسەوانە تایبەتەکەی لیۆنێل مێسی، لە یاری رابردووی ئینتەر مەیامی بەرامبەر لۆس ئانجلێس، رێگری لە گەیشتنی هاندەران بۆ مێسی کرد.

مەیامی بە ئەنجامی 3-1 لە پاڵەوانی وەرزی رابردووی بردەوە و لیۆ دوو گۆڵی لە یارییەکەدا دروستکرد. بەم بردنەوەیە، یانەکەی مێسی لە گەیشتن بە قۆناخی پلەی ئۆف نزیکدەبێتەوە.

دەیان ئەستێرەی وەک لیبرۆن جەیمس، لیۆناردۆ دی کاپریۆ، جەیمس هاردن، شازادە هاری و دەیان کەسایەتی دیکە ئامادەی یارییەکە بوون، لە یارییەکەدا یاسین، پاسەوانەکەی مێسی سەرنجی هەمووانی راکێشا.

پاسەوانەکەی مێسی بە درێژایی یارییەکە لە نزیکەوە چاودێری پاڵەوانی جیهانی دەکرد، لە پڕ هاندەرێک کە درێسی بارسێلۆنای پۆشیبوو و ناوی مێسی لەسەر درێسەکە نووسیبوو و هەوڵیدا لە مێسی نزیک ببێتەوە، بەڵام پاسەوانەکەی مێسی و ئەندامانی پاراستنی ئاسایشی یاریگاکە، رێگریان لێکرد.

مەیامی ئێستا لە پلەی 14می کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدایە و هەشت خاڵ لەو پلانەوە دوورن، کە دەگەنە قۆناخی پلەی ئۆف و هێشتا 9 یاری ماون.

بابەتی زیاتر

Back to top button