ئینگلتەراگرنگترین

جەیدن سانچۆ بە توندی وەڵامی تێن هاخ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر وەڵامی ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانەکەی دەداتەوە.

شەوی رابردوو لە میانەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ، مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئیماڕات بووە میوانی ئارسیناڵ، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی گەنەرز کۆتایی هات.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو ئێریک تێن هاخی راهێنەری شەیتانە سوورەکان جەیدن سانچۆی ئینگلیزی و هێرشبەری بەتوانای تیپەکەی بانگێشت نەکردبوو بۆ یارییەکە و ناوبراو لە پێکهاتەی تیپەکە دوورخرابوویەوە.

پاش یارییەکە لە بارەی هۆکاری دوورخرانەوەی سانچۆ پرسیار لە راهێنەرە هۆڵەندییەکە کرا و بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە:

جەیدن سانچۆ ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی باش مەشق و راهێنانی نەکرد، ئاستی لاواز بوو، بۆیە بڕیارمدا دووریبخەمەوە.

ئەم لێدوانەی تێن هاخ، هێرشبەرە ئینگلیزەکەی توڕەکرد، نوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و بەمشێوەیە وەڵامی لێدوانەکانی راهێنەرەکەی دایەوە:

تکایە باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە مەکەن کە دەیخوێننەوە! رێگە نادەم خەڵکی شتگەلێک بڵێن کە دوورن لە راستییەوە، من ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی زۆر باش مەشق و راهێنانم کردووە، هۆکاری دیکە هەیە بۆ دوورخرانەوەم بەڵام قسەی لەسەر ناکەم، ماوەیەکی زۆرە من بوومەتە قوربانی، کە ئەمەیش دادپەروەرانە نییە!

تاکە شتێک کە دەمەوێت ئەوەیە بە خەندەوە یاری تۆپی پێ بکەم و دڵخۆشبم، رێز لە هەموو ئەو بڕیارانە دەگرم کە ستافی راهێنەران دەیدەن، لەگەڵ کۆمەڵیک یاریزانی ناوازە یاری دەکەم، سوپازگوزارم بۆ ئەمە، هەموو هەفتەیەک رووبەڕووی ئالنگاری نوێ دەبینەوە، هەر شتێک رووبدات بەردەوام دەبم لە جەنگان لەپێناو لۆگۆی مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button