ئیسپانیا
رامۆس دەگەڕيتەوە ئیسپانیا
یاریگا
سێرخیۆ رامۆس ئۆفەرەکانی ئیتیحادی سعودی و گالەتەسەرای و فەنەرباهچەی تورکیای رەتکردووەتەوە لە پێناو گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا.
بەرگریکارەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە، ئەو یانەیەی جێهێشت و تاوەکو ئێستا بێ یانەیە.
لەم ماوەیە یانەی ئیتیحادی سعودی زۆر هەوڵیدا بۆ رازیکردنی بەرگریکارەکەی لارۆخا، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو ئامانجی مانەوەیە لە ئەوروپا.
رامۆس لەلایەن دوو یانەی ئەوروپی واتە گالاتاسارای و فەنەرباهچە ئۆفەری پێشکەش کرا، بەڵام هەموو ئامانجی ئەو یاریزانە بەشداری کردنە لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەیەکی وڵاتەکەی.
ماڵپەری ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سێڤییا ئۆفەرێکی پێشکەشی رامۆس کردووە و ئەو یاریزانە بە ئۆفەرەکە رازی بووە و بەم زووانە درێسی یانەکەی پێشووی لەبەر دەکاتەوە.