ئینگلتەرا

تێن هاگ هۆکاری دوورخستنەوەی سانچۆ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا-ئێریک تێن هاگ راهێنەری مانچێستەر یونایتد ئاشکرایکرد جەیدن سانچۆ بەهۆی خراپی ئاستی دوورخراوەتەوە.

ئەمڕۆ یونایتد 1-٣ دۆڕا بە ئارسناڵ و لەو یارییەی هێرشبەرانی شەیتانە سوورەکان ئاستێکی باشییان پێشکەش نەکرد. دوای یارییەکە لەلایەن رۆژنامەوانان پرسیاری ئەوە لە راهێنەرە هۆلەندییەکە کرا کە بۆ سانچۆ بانگهێشتی ئەم یارییە نەکرا بوو.

ئەویش ئاشکرایکرد سانچۆ لە مەشقەکاندا ئاستی وەکو پێویست نەبووە و لاواز بووە وە شایەنی ئەوە نەبوو بانگهێشتی یارییەکە بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە سانچۆ لە 2021دا بە 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆروسیا دۆرتموند روویکردە یونایتد و مانگانە 1.6 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت.

سانچۆ لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا تەنها 9 گۆڵی تۆمارکردووە بە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button