ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هالاند لە شكاندنی ریكۆرد ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری فولهامی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە یارییەكەدا هالاند توانی هاتریك بكات و ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بۆ شەش گۆڵ بەرز بكاتەوە.

ئەستێرە نەرویجیەكە خێراترین یاریزانی پرێمەرلیگە بتوانێت بگاتە گۆڵی ژمارە 40 لە دوای تەنیا 39 یاری، پێشە هەریەك لە ئالان شیرەر  و ئاندی كۆڵ كەوت كە دوای 45 یاری گەیشتنە ئەو ژمارەیە.

هالاندی تەمەن 23 ساڵان هاتریكی ژمارە پێنجی كرد لە پرێمەرلیگ كە ژمارەی هەریەك لە ڤان پێرسی، ڤان نیستەلڕۆی یەكسان كردەوە و پێش هەریەك لە محەمەد سەڵاح، فێرناندۆ تۆرێس و كارلۆس تیڤێز كەوت.

گۆڵكارە نەرویجیەكە بە بەشداریكردنی لە زیاتر لە 50 گۆڵدا ( 42 گۆڵ و 9 ئەسیست) لە 39 یاری سەرەتایی خۆیدا لە پرێمەرلیگ ژمارە پێوانەییەكەی ئاندی كۆڵی شكاند، كە بەشداری لە 50 گۆڵدا كرد لە دوای تێپەڕبوونی 43 یاری.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی پرێمەرلیگ دێت، دوای تێپەڕبوونی چوار هەفتە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button