ئیسپانیا

بێلینگهام سەرکردایەتی ریکۆردێکی مێژوویی ریال مەدریدی کرد

Yariga App

یاریگا

ریال مەدرید لە گەڕی چوارەمی لالیگا میوانداری خیتافی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.

لە یارییە جود بێلینگهام یاریزانی شاهانەکان لە خولەکی 95 گۆڵی بردنەوەی یانەکەی کرد و ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ یانەکەی لە مێژووی لالیگا تۆمار کرد.

بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک دوای 61 ساڵ، ریال مەدرید لە هەر چوار یاریی یەکەمی لالیگادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. دوایین جار کە توانیان ژمارەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەن لە وەرزەکانی 1961-62 و 1962-63 بوو، بە یارمەتی ئەستێرەکانی وەک ئەلفریدۆ دی ستیفانۆ و فرانس پوشکاش و میگێل مونۆز وەک راهێنەر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button