ئینگلتەرا

چێڵسی تووشی دووەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو

Yariga App

یاریگا

لە بەردەوامی گەڕی چوارەمی یارییەکانی خولی نایابی ئینگڵتەرا، چێڵسی لە یاریگای خۆم پێشوازی لە نۆتینگهام کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 0-1 دۆڕاند.

نیوەی یەکەمی یارییەکە هیچ گۆڵێک نەکرا و ناوبژیوانی یارییەکەش چوار کارتی زەردی بە رووی یاریزانانی هەردوولادا بەرز کردەوە.

نیوەی دووەم دەستی پێکرد و یاریزانانی هەردوولا ناوە ناوە خۆیان لە گۆڵی یەکتری نزیک دەکردەوە، ئەوەبوو لە خولەکی 48 ئانتۆنی ئیلانگا توانی تاکە گۆڵی یارییەکە لە بەرژەوەندی نۆتینگهام بکات.

دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی چێڵسی هەوڵی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوون و یارییەکەیان دۆڕاند.

بەم شێوەیە چێڵسی لە کۆی چوار یاریی ئەم وەرزەی لە پرێمەرلیگ، بە راهێنەرایەتی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ تووشی دووەم دۆڕان بوو، لە بەرامبەردا نۆتینگهام دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button