مان سیتی و تۆتێنهام گۆڵبارانی رکابەرەکانیان کرد
یاریگا
ئەمڕۆ بە چەند یارییەک گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ بەڕێوەچوو و مانچێستەر سیتی و تۆتێنهام توانیان ئەنجامی گەورە تۆمار بکەن.
سەرەتا مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆی رووبەڕووی فولهام بووەوە، دوای تێپەڕبوونی 31 خولەک جولیان ئالڤارێز توانی توانی گۆڵی یەکەم بۆ مان سیتی بکات، بەڵام لە خولەکی 33 تیم رێم ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە.
یارییەکە بەردەوام بوو و لە خولەکی 50 ناتان ئاکێ گۆڵی دووەمیشی بۆ ستیزن کرد. پاشان ئێرلینگ هالاند لە خولەکەکانی 58 و 70 دووجاری دیکە تۆڕی گۆڵی فولهامی هەژاندەوە و دواجاریش لە خولەکی 95 هاتریک و گۆڵی پێنجەمی یانەکەی کرد.
مانچێستەر سیتی چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەستهێنا و لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ.
لە یارییەکی دیکەی گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ تۆتێنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی بێرنلی بووە و ئەوانیش یارییەکەیان بە ئەنجامی 5-2 بردەوە.
لەم یارییەکە سۆن هیۆنگ مین گۆڵکارە کۆریەکەی تۆتێنهام توانی هاتریک بۆ یانەکەی بکات و سەرکردایەتی سێیەم بردنەوەی یانەکەی لەم وەرزە کرد.