ئیسپانیا

بێلینگهام جارێکی دیکە بووە فریادڕەسی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا

ریال مەدرید لە گەڕی چوارەمی لالیگا میوانداری خیتافی کرد و بە ئەستەم توانی یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 بباتەوە.

شاهانەکان بۆ یەکەمجار لەم وەرزە دوای سێ یاریی، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی رکابەرێکی بووەوە.

دوای تێپەڕبوونی 11 خولەک بەسەر یارییەکە، هەڵەی بەرگریکارانی ریال مەدرید وایکرد بۆرخا مایۆرال گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی خیتافی بکات.

دواتر لە خولەکی 24 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ریال مەدرید کرد، بەڵام ڤار سزاکەی رەتکردەوە و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی خیتافی کۆتایی هات.

نیوەی دووەم لە خولەکی 47 خۆسێلۆ توانی گۆڵی بەرامبەربوون بۆ ریال مەدرید بکات.

کارلۆ ئانچێلۆتی دوای ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییە و پێشکۆتایی هاتنی یارییەکە، لە خولەکی 95 جود بێلینگهام توانی گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانەکەی بکات.

بەم شێوەیە ریال مەدرید چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک لە وەرزی نوێی لالیگا تۆمار کرد و کۆی خاڵەکانیشی لە پێشەنگایەتی گەیاندە 12 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button