فەرمی: گرانڤنبێرخ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی راین گراڤنبێرخ یاریزانی هێڵی ناوەندی هۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پەیوەندی بە ریزەكانی لیڤەرپوولی ئینگلیزیەوە كرد.
لە دوای رۆیشتنی فابینیۆ و هێندرسن لیڤەرپوول چەند یاریزانێكی لە هێڵی ناوەند گواستەوە بۆ شوێنگرتنەوەیان.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لیڤەرپوول گرێبەستی گرانڤنبێرخی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2028 راگەیاند.
From Amsterdam to Anfield… 🇳🇱 pic.twitter.com/QEqeMCBdSx
— Liverpool FC (@LFC) September 1, 2023
یاریزانە هۆڵەندیەكە لەگەڵ لیڤەرپوول درێسی ژمارە 38 دەپۆشێت.
Introducing our new number 3️⃣8️⃣
— Liverpool FC (@LFC) September 1, 2023
لە بەیاننامەكەدا لیڤەرپوول هیچ وردەكاریەكی گرێبەستەكەی رانەگەیاند بەڵام سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن یاریزانەكە بە بەهای 40 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە رێدزەوە كرد.
لیڤەرپوول لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە ماك ئالیستەر، سۆبۆسلای، ئیندۆ و گرانفنبێرخی گواستەوە ریزەكانی.