ئیسپانیاگرنگترین

لویس روبیالێس تۆمەتباردەکرێت بە چەندین تاوانی دیکەی سێکسی و گەندەڵی

Yariga App

نەهامەتییەکانی لویس روبیالێسی سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆتایی نایەت و ئەمجارەیان لەلایەن ماممیەوە کۆمەڵێک کەیسی دیکەی گەورە ئاشکرا دەکرێت.

خوان روبیالێس مامی لویسە و لە 2018دا وازی لە کاری رۆژنامەنووسیی هێنا تاوەکو ببێتە بەڕێوبەری ستافی لویس روبیالێزی برازای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەڵام دوای دوو ساڵ پەیوەندییان تێکچوو سەرەنجام خوان لە کارەکەی دەرکرا.

ناوبراو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئێل کۆنفیدێنسیال ئەنجامداوە و تیشک دەخاتە سەر چەندین گەندەڵی دیکەی سەرۆکەکە

لەلایەن میدیاکەوە پرسیاری ئەوەی لێکرا هەستی چۆنە بۆ دایکی لویس روبیالێس کە باری تەندروستی تێکچووە ئەویش لە وەڵامدا وتی

رێزم هەیە بۆ دایکی و دایکان هەمیشە لەسەر هەقن، دەزانم کە ئازار دەچێژێت. بەڵام دایکی ئەو 25 کەسەش ئازاریان چەشت کە بە بێ هۆکار لەلایەن لویسەوە لە کارەکانیان دوورخرانەوە بە بێ ئەوەی هیچ هەڵەیەکیان هەبووبێت.

سەبارەت بەوەی پێشبینی نەکردووە رۆژێک ئەمە رووبدات، خوان وتی

دەمزانی زوو یان درەنگ هەرەس دەهێنێت بەڵام نەمدەزانی بەم جۆرە دەبێت. ئەو پیاوێکی بچووک بوو وە شایستەی پۆستی سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا نەبوو. بۆیە هەر روویدەدا.

سەبارەت بە هۆکارەی کێشەکانیان ، ناوبراو وتی

ئەو ئالوودەی هێزە، ئالوودەی ژیانی شاهانە و پارە و ئافرەتە. پێویستی بە دووبارە پەروەردەکردنەوە هەیە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و لەگەڵ ئافرەت.

بۆ پێت وایە تەنها ژیانی شاهانە و ئافرەت و پارەی لا گرنگە؟

تەنها ساڵێک بوو لەو پۆستەدابوو کە هەوڵیکدا کۆشکێکی دوو ملیۆن یۆرۆیی لە ناوەڕاستی مەدرید کڕی بە هۆڵی مەلەوانییەوە. هەمیشە زۆر گرنگی دەدا بەو بەڵێندەرانە و بازرگانانەی پارەیان پێبوو، وە جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا کرد.

خوان چەند گەندەڵییەکی دیکەی لویس روبیالێسی ئاشکراکرد و وتی

زۆر جار ئاهەنگی ساز دەکرێت و ژمارەیەکی زۆر کچی بانگهێشت دەکرد بۆ کاری سێکسی. کچی تێدابوو کە بە تەمەن لە ئاستی کچەکەیدا بوو. زۆر جار بۆ خۆشگوزەرانی خۆی دەچووە وڵاتان و پارەکەی بە فیدراسیۆن دەدا، فڕۆکەی تایبەتی دەگرت و پارەکەی لەسەر ئیسپانیا هەژمار دەکرد.

ناوبراو درێژەیدا بە راماڵینی نهێنییەکان و وتی

هەردوو وڵاتی قەتەڕ و سعوودیە پارەیان پێشکەشی ئیسپانیا کرد تاوەکو جامی سوپەری ئیسپانیا لای ئەوان بکرێت. ئەو بە نهێنی لەگەڵ جیرارد پیکێ لەگەڵیان کۆبووەوە و تەنانەت بە منیشی نەوت. دواتر دەرکەوت ئۆفەرەکەی قەتەڕ باشتربوو بەڵام پێشکەش بە سعوودیە کرا چونکە پیکێ لەگەڵیان هاوبەش بوو وە پارەی ئەوەی تێدا بوو. وە ئەویش لەگەڵ پیکێ هاوبەش بوو.

روبیالێس لە لێواری سڕکردندایە لەلایەن فیفاوە و سەرجەم بەرپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای دەست لەکارکێشانەوەی لێدەکەن بەڵام ئەو تا ئێستا سوورە لەسەر ئەوەی بێ تاوانە و تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button