فەرمی: لوكاكو پەیوەندی بە رۆماوە كرد
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵی گواستنەوەی رۆمێلو لوكاكوی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
دووبارە هێرشبەرە بەلجیكیەكە لە رێگەی رۆماوە دەگەڕێتەوە سێریا ئەی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ئینتەر میلان یاری دەكرد.
هەژماری فەرمی رۆما لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پارچە ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا لوكاكو بە درێسی رۆماوە دەردەكەوێت و لەسەریان نوسیوە: بەخێر بێیت بۆ رۆما، رۆمێلو لوكاكو.
ECCOLO! Romelu Lukaku è un nuovo calciatore giallorosso! 🐺🇧🇪#ASRoma pic.twitter.com/wnOv8xGg7u
— AS Roma (@OfficialASRoma) August 31, 2023
لە بەیاننامەكەی رۆمادا هاتووە: رۆما بە خۆشحاڵیەوە گواستنەوەی لوكاكو بۆ ریزەكانی یانەكەی بەشێوەی خواستن و تا هاوینی ساڵی 2024 راگەیاند.
هێرشبەرە بەلجیكیەكە درێسی ژمارە 90 لەگەڵ گورگەكانی مۆرینیۆ دەپۆشێت.
Tutte le strade portano a… 🟡🔴#ASRoma pic.twitter.com/dYVoAW3CBW
— AS Roma (@OfficialASRoma) August 31, 2023