ئینگلتەرا

لێدوانێکی توندی مامی رۆبیالێس لە دژی برازایەکەی

Yariga App

یاریگا –

خوان روبیالێس چاوپێکەوتنێکی لە دژی برازاکەی ئەنجامدا و چەند وردەکارییەکی سەیر و سەمەرەی لەبارەیەوە ئاشکرا کرد.

خوان rوبیالێس، مامی لویس rوبیالێس و سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی مارکا و ئێل کۆنفیدێنسال ئەنجامدا و تێیدا وردەکارییەکانی بەڕێوەبردنی کوڕەزاکەی و ئابڕوو چونکەی لە رێکخراوەکەدا ئاشکرا کرد.

لەم دواییانەدا لویس روبیالێس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پیی ئیسپانیا لە کارو چالاکیەکانی راگیرا، دوای گواستنەوەی مشتومڕاوی لە کاتی پێشکەشکردنی مێدالیای پاڵەوانێتی جیهانی بۆ جێنی هێرمۆسۆ، هەروەها رەنگە رووبەڕووی سزای 15 ساڵ لە پۆستی سەرۆکایەتی تۆپی پێ ببێتەوە لەلایەن فیفا.

خوان روبیالێس سەبارەت بەم کارە مشتومڕاوییەی براەزاکەی گوتی:

وێنەکان سەرسامیان نەکردم، بەڵام کاریگەری نەرێنییان لەسەر من هەبوو. لویس روبیالێس هەمیشە کەسێکی خاوەن دەسەڵاتی پیاوسالاری بەهێز بووە، زۆر خۆبەزلزان بووە و خاوەن هەڵوێستە تایبەتەکانی دیکتاتۆر بووە. “ئەو نایەوێت ببێتە سیاسەتمەدار، بەڵکو دەیەوێت جەنگاوەر بێت، بەڵام جیهان گۆڕاوە و لە ئیسپانیا هێڵی سوور هەیە کە بڕیویەتی و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت”.

خوان سەبارەت بە کارەکتەری روبیالێس دەڵێت :

“ئەو پیاوێکە وەسوەسەی دەسەڵاتە، وەسوەسەی ژیانی لوکس و پارە و تەنانەت ژنانیشە”. پێم وایە کوڕێکە کە بە باشی پەروەردە نەکراوە و داوای لێبوردن و بەخشندەیی لە کۆمەڵگەی ئیسپانی دەکەم بەرامبەری. من پێم وایە ئەم کوڕە پێویستی بە پەروەردەیەکی کۆمەڵایەتی جددی هەیە لە پێوەندی لەگەڵ ژناندا”.

سەرچاوەی ناکۆکی مام و برازا

یەکەم ناکۆکی کاتێک درووست بوو کە پێی گوتم جارێکی تر هەرگیز بە لویس بانگم مەکە، بەڵکو پێی بڵێم سەرۆک. من هەڵە بووم کە ئامۆژگاریم کرد چونکە من کارمەندی ئەو بووم. لەو ساتەوە بە کێنێدی بانگمان دەکرد، لویس نەدەویست ئەو کەسانەی لە دەوروبەری دان لەگەڵیدا ناکۆک بن. هەروەها داوای لێکردم هەموو مانگێک مووچەیەک ببڕمەوە بۆ ئەوەی باوکی پارە وەربگرێت، کە منیش رەتمکردەوە. دوای ئەوە گوتی باشترە چیتر یەکتر نەبینن. هەر بۆیەش فیدراسیۆنەکەم بەجێهێشت.

گەشتێکی مشتومڕاوی بۆ نیویۆرک:

جارێک تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی پێویستە بچینە نیویۆرک چونکە هەندێک گرێبەستی بازرگانی پێویستە واژۆ بکرێت”. لەگەڵیدا چووینە نیویۆرک و 6 رۆژ لەوێ ماینەوە. لە یەکەم رۆژدا تێگەیشتم کە هیچ گرێبەستێکی بازرگانی تێدا نییە و مەبەستی ئەو ناسینی ژنێکە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو لەسەر حیسابی فیدراسیۆنەکە و بۆ مەبەستێکی کەسی چووە ئەمریکا و تەنانەت رۆژنامەی ئێل کۆنفیدێنسێڵیش ئەم بابەتەی ئاشکرا کردبوو”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button