ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێرجیۆ رامۆس خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەی ئیسپانی سێرجیۆ رامۆس، نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی داهاتووی خۆی.

سێرجیۆ رامۆس لە مانگی حەوتی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کۆتایی هات و ماڵئاوایی لە یانەکە کرد، تا ئێستایش گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا واژۆ نەکردووە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارەکەی پێشووی ریال مەدرید، لە خولی سعودیە، خولی ئەمریکا و یانەی گاڵاتاسەڕای تورکیش گرێبەستی پێشکەشکراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە.

ئۆفەری یانە تورکییەکە بۆ رامۆس سەرنجڕاکێشترین ئۆفەرە، چوونکە دوێنێ سێشەممە بە فەرمی یانەکە خۆی گەیاندە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

رامۆسیش دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە، لە تیپێکی باش و پاڵەوانێتی گەورە یاری بکات، هەروەها مووچەیەکی باشیشی هەبێت، بەمەش گاڵاتاسەڕای دەبێتە ئەو یانەیەی کە رامۆس دەیەوێت یاری بۆ بکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئامەژەی بەوەیش کردووە، رامۆس پەلە ناکات لە بڕیاردان، چوونکە مێرکاتۆی سعودیە تا 20 مانگ بەردەوام دەبێت، لە تورکیاش تا 15 مانگ دەرگای بازاڕی گواستنەوە داناخرێت، ئەمەش وادەکات برگریکارە تەمەن ساڵانییەکە کاتێکی باشی لە بەردەستبێت بۆ هەڵبژاردنی یانەی داهاتووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button