ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی دێمبێلی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵی جدی بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی عوسمان دێمبێلی یاریزانی پێشووی یانەكەی و ئێستای پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەدات.

ناوی جواو فێلیكسی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە بارسێلۆناوە بەستراوەوەتەوە، لە دوای رۆیشتنی دێمبێلی و نوێكردنەوەی گرێبەستی بێرناردۆ سێلڤا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاشكرایكرد، بارسێلۆنا بەمزوانە هەنگاوی جدی بۆ گرێبەستی جواو فێلیكس دەنێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ماوەی 48 كاتژمێردا یانە كەتەلۆنییەكە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگالیەكە دەدات.

بارسێلۆنا لەناوخۆییدا گفتوگۆ دەكات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەتوانێت گرێبەستەكە ئەنجام بدات، لە دوای ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە یانەكە كردووە بۆ ئەوەی رووبەڕووی یاسای یاریزانە خاوێن نەبێتەوە.

یانەکە هەموو هەوڵێک دەدات، چونکە جواو دەیەوێت یاری بۆ بارسا بکات و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەش ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، جواو فێلیكس تەنیا بارسێلۆنای دەوێت و بیر لە هیچ یانەیەكی دیكە ناكاتەوە.

وەرزی رابردوو فێلیكس بەشێوەی خواستن یاری بۆ چێڵسی ئینگلیزی كرد و دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی گەڕایەوە ئاتلێتیكۆ مەدرید.

جواو فێلیكس بە درێسی چێڵسیەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button