ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول یاریزانێكی كریستاڵ پاڵاسی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ یاریزان عومەر داكۆری مالی و یاریزانی هێڵی ناوەندی كریستاڵ پاڵاس نارد پێش داخستنی بازاڕی هاوینەی یاریزانان.

رێدز دەیەوێت پێش داخرانی بازاڕی هاوینەی یاریزانان جێگای فابینیۆ و هێندرسن پڕ بكاتەوە كە هەردوو یاریزانەكە پەیوەندیان بە خولی رۆشنی سعودیەوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی سپۆرت زۆن لیڤەرپوول ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەش بە یاریزانەكە كرد بۆ ئەوەی پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بیگوازێتەوە ریزەكانی.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لیڤەرپوول دەیەوێت سەرەتا رەزامەندی یاریزانەكە بەدەستبهێنێت، پێش ئەوەی ئۆفەر پێشكەش بە كریستاڵ پاڵاس بكات.

كریستاڵ پاڵاس بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارەكەی داوای 70 ملیۆن پاوەند دەكات.

لە هاوینی ساڵی 2022 عومەر داكۆر بە بەهای 22 ملیۆن پاوەند لە لێنسی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە كرد.

یاریزانەكە لەگەڵ پاڵاس 35 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و توانیویەتی سێ گۆڵ درووست بكات.

عومەر داكۆر

تەنیا دوو رۆژ ماوە بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان و لە بەرواری 1ی ئەیلوول بازاڕەكە دادەخەرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button