ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکاکو پشکنینە پزیشکییەکانی رۆمای تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا-رۆمێلو لوکاکو لە رۆمای پایتەخی ئیتاڵیا پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا بەر لە پەیوەندیکردن بە گورگەکان.

لوکاکو بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە یاوەری خاوەن و سەرۆکی رۆما گەیشتە ئیتاڵیا و لە فڕۆکەخانە لەلایەن سەدان هاندەری یانەکەوە بەخێرهاتن کرا. پاشان بەڕێکەوت بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان و بە سەرکەوتوویی تێیپەڕاند.

چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە گرێبەستەکە واژۆبکات و لەلایەن یانەکەوە بە هاندەران و میدیاکان بناسێندرێت.

یانەکەی خۆزێ مۆرینهۆ، لوکاکو بە خواستن دەگوازێتەوە یانەکە بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆی جێگیر بۆ وەرزێک و دەکرێت بگاتە هەشت ملیۆن بەپێی ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە. وە خودی یاریزانەکەش رازیبووە مووچەکەی لە 12 ملیۆن یۆرۆوە کەمبکاتەوە بۆ 7.5 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button