ئیسپانیا

نهێنی نیشاندانی ژمارە 304 چییە لەلایان لامین یامالەوە؟

Yariga App

یاریگا-

لامین یەمال، دیاردە تەمەن 16 ساڵەکەی بارسێلۆنا دوای تۆمارکردنی گۆڵ ژمارەی 304 نیشان دەدات.

بێ گومان لامین یامال باشترین یاریزانی بارسێلۆنا بوو لەم هەفتەیەدا و تیپەکەی لە شکست بەرامبەر ڤیاڕیال رزگار کرد. یەمال گۆڵی نەکرد، بەڵام توانی ئەسیستێک بکات و رۆڵی راستەوخۆی هەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەمی تیپەکەیدا. لە کۆتایی یارییەکەدا ئەم لاوە 16 ساڵە وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشان کرا.

بەڵام یامال مێژوویەکی هەیە لە تۆمارکردنی چەندین گۆڵ لە تیپی لاوانی بارسێلۆنا، هەروەها شێوازی ئاهەنگ گێرانی گۆڵکردنیشی تایبەتە. یەمال بە دەستەکانی ژمارە 304 نیشان دەدات، پێدەچێت دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی یەکەمی بارسا دڵخۆشییەکی وای لێی ببینین، بەڵام بۆچی یەمال 304 نیشان دەدات؟

رۆژنامەی مارکا هۆکاری پشتی ئەم ئاهەنگ گێرانە تایبەتەی ئەو دیاردە لاوەی بارسا ئاشکرا دەکات.

بە گوتەی مارکا، 304 ژمارەی کۆتایی زیپ کۆدی ئەو ناوچەیەیە کە یەمال تێیدا گەورە بووە. هەرچەندە لە ناوچەی ئۆبێرگات لە بارسێلۆنا لەدایکبووە، بەڵام لە گەڕەکی کۆچبەران و چینی کرێکاری رۆکافۆندا لە شاری ماتارۆ لە بارسێلۆنا گەورە بووە. کۆدی پۆستی ئەم ناوچەیە 08304 یە، و یەمال ژمارە 304 نیشان دەدات بۆ رێزگرتن لەو شوێنەی کە لێی گەورە بووە. بەم شێوەیە دەیەوێت بیسەلمێنێت کە لە کوێوە هاتووە لەبیری نەکردووە.

یامال، بەڕەچەڵەک مەغریبییە، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مەغریب چاویان لەسەر تواناکانی بوو، بەڵام لەم دواییانەدا رەزامەندی دەربڕی لەسەر یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا. دەگوترێت رۆژی هەینی بانگهێشتی لارۆخا دەکرێت بۆ دوو یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەرامبەر قوبرس و جۆرجیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button