ئیسپانیا

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی فێلیکس دا تووشی بەربەست دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ گواستنەوەی جواو فێلیکس، ئەستێرە پورتوگالییەکە، تەنانەت بە خواستنیش، پێویستی بە فرۆشتنی لانیکەم دوو یاریزان هەیە.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی جدی هەوڵی گواستنەوەی فێلیکس دەدات و تەنانەت دانوستانەکانیشی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجامی کۆتایی.

بارودۆخی دارایی و ئەو کێشانەی کە بارسا لە چەند وەرزی رابردوودا رووبەڕووی بووەتەوە، بەردەوام کێشە بۆ ئەم یانەیە دروست دەکات و وایکردووە نەتوانێت بە ئاسانی ئەو ئەستێرەیانەی کە دەیانەوێت بگوازێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت کە لە یانە کەتەلۆنییەکە نزیکە، ​​ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە فرۆشتنی چەند یاریزانێک بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەست لەگەڵ فێلیکس بکەن، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن لە کاتێکدا چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ داخستنی بازاری گواستنەوەی هاوینە.

رۆژنامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە رۆیشتنی کلیمێنت لێنگلێی و یاریزانێکی تر بەسە بۆ ئەوەی بارسا بە شێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ فێلیکس بکات و لە هاوینی داهاتوودا بڕگەی کڕینی کارا بکات.

گواستنەوەی هاوینە لە 31ی ئاب دادەخرێت و سەرەڕای ئەوەی لێنگێلێی ئۆفەری پێگەیشتووە، بەڵام هێشتا روون نییە بارسێلۆنا لە فرۆشتنی ئەو سەرکەوتوو دەبێت، ئەم دۆخەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر هاتنی هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە هەبێت کە ئێستایە بارودۆخ بە دڵی ئەو نییە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و دابەزیوە بۆ کورسی یەدەگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button