ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئاستەنگ لە گواستنەوەی رامۆس بۆ سعودیە درووستبووە

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای هەواڵی نزیك بوونەوەی سێرخیۆ رامۆس لە خولی سعودییە، بەڵام ئاستەنگێك هەیە كە رەنگە رێگری بكات لە پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە خولی سعودییەوە.

دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی وەرز و كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی رامۆس ریزەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی جێهێشت و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ نەكردەوە.

لە هاوینی ساڵی 2021 بەرگریكارە ئیسپانیەكە ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.

كەناڵی كاسی قەتەڕی لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دووپاتیانكردەوە كە ناكۆكی لە نێوان رامۆس و ئیتیحادی سعودیدا هەیە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، رامۆس لەسەر تەواوی مەرجەكان رێككەوتووە بۆ پەیوەندیكردنی بە ئیتیحادی سعودیەوە بە گرێبەستێكی ئازاد، بەڵام داوا دەكات گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بێت، لە هەمان كاتدا یانەكە بۆ دوو وەرز یاریزانەكەی دەوێت.

پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ئیتیحاد ساڵانە 50 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بە رامۆس كردووە، چاوەڕوان دەكرێت یاریزانەكە بە ئۆفەرەكە رازی بێت.

رامۆس بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە

ئیتیحاد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە كەریم بێنزێما، ئێنگلۆ كانتێ، جۆتا و فابینیۆی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button