ئاسیاگرنگترین

بەهۆی رۆناڵدۆ داهاتی خولی سعودی بە شێوەیەکی خەیاڵی زیادیکردووە

Yariga App

یاریگا

دوای چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خولی رۆشنی سعودی، رێژەی بینەرانی ئەم خولە بە شێوەیەکی خەیاڵی لە بەرزبونەوەدایە.

دوای چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خولی سعودی، چەندان ئەستێرەی دیکەی جیهانی روویان لەو خولە عەرەبیە کرد، هەر ئەمەش وایکردووە رێژەی بینەرانی ئەو خولە لە جیهاندا لە ماوەیەکی کورت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و هەفتە لە دوای هەفتەش رێژەکە بەرز دەبێتەوە.

کارلۆ نەهرا، سەرۆکی ئەنجومەنی خولی پیشەگەری سعودیە ڕایگەیاند، داهاتی تەلەفزیۆنەکان بەڕێژەی ٪650 زیادیکردووە، ئەمیش دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی ساڵی ڕابردوو لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی نەسڕ کرد.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە سیاسەتی خولی سعودیە وتی: هەوڵدەدەین جیاواز بین، بۆیە پێشوازی لە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک یان پێشکەوتنێک دەکەین کە بتوانێت یارمەتی خولەکە بدات، لە ئێستادا خولی سعودیە لە 140 وڵاتی جیهان پەخش دەکرێت، لە کاتێکدا پێشتر ژمارەکە زۆر کەمتر بوو.

سەرۆکی ئەنجومەنی خولی رۆشنی سعودی لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەلێت ” خولی پیشەگەری سعودیە هێشتا بە تەواوی پابەندە بە بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا. لە هەمان کاتدا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی یانەکانی سعودیە بەشداری چامپیۆنزلیگی ئەوروپاش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button