ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن شوێنگرەوەی پاڤارد دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی تریڤۆ چالۆبا دەستپێکردووە.

چالۆبا دەبێتە شوێنگرەوەی بێنیامین پاڤارد، کە زۆر نزیکە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە بکات و لە بەرامبەردا چالۆبا دەچێتە هەرێمی باڤاریا.

ئەگەر چێڵسی و میونشن لەسەر وردەکارییەکان رێککەوتن، ئینجا بڕیارەکە لە گۆڕەپانی چالۆبا دەبێت.

هێشتا پێنج ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی چالۆبا لەگەڵ چێڵسی ماوە، جیا لەمەش بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، گفتوگۆکانی نێوان چێڵسی و رۆما بۆ گواستنەوەی رومێلو لوکاکو بەردەوامن.

بەرپرسانی چێڵسی و رۆما لەسەر وردەکارییەکان رێکنەکەوتوون، گواستنەوەی لوکاکو بە خواستن دەبێت بەڵام لەسەر پێدانی مووچە و شایستە دارییەکان، رۆما ئامادەنییە تەواوی خەرجییەکان بخاتە ئەستۆی خۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button