ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەگەرەکانی گواستنەوەی کوکورێیا بۆ مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد داوای لە چێڵسی کردووە، دۆخی مارک کوکورێیایان بۆ شیبکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، مان یونایتد بە فەرمی پەیوەندی بە چێڵسی کردووە، تاوەکو هەڵوێستی خۆیان لەبارەی کوکورێیا روونبکەنەوە.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت باڵی بەرگری چەپی بەهێز بکات، ئەمەش دوای پێکانەکەی لوک شۆو، کە رەنگە چەندین هەفتە لە ریزەکانی تیمەکەی ئێریک تێن هاخ دووربکەوێتەوە.

تێن هاخ کێشەی جددی لە شوێنەکە هەیە، چونکە براندن ویلیامسی بە خواستن داوەتە ئایپسویچ تاون و تیرێل مالاسیاش بە هۆی پێکان، ناتوانێت یاری بکات.

رۆمانۆ دەڵێت، ئێستا مانچێستەر یونایتد سێ بژاردەی ئامادە کردووە، کوکورێیا لە سەرووی بژاردەکانەوە دێت. هەرچەندە نرخەکەی رەنگە بەرزبێت، چونکە لە هاوینی رابردوو بە بڕی 62 ملیۆن پاوەند، لە برایتنەوە پەیوەندی بە بلووز کرد.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری چێڵسی زۆر گرنگی بە بەشداری پێکردنی کوکورێیا نادات، چونکە بژاردەی یەکەمی ئەو بێن چیلوێڵە و لەم وەرزەدا کوکورێیا بەشداری لە هیچ یارییەکدا نەکردووە.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نەگەیشتووەتە دەست کارگێڕی چێڵسی، بەڵام تێن هاخ سوورە لەم چەند رۆژەدا، بەرگریکارێکی باڵی چەپ بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button