یاریگا –
تیاگۆ مێسی خەریکە شوێنپێی باوکی دەکەوێت و پەیوەندی بە ئەکادیمیای ئینتەر مەیامییەوە کرد.
تیاگۆ پەیوەندی لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە نییە، بۆیە بێ کێشە چووەتە ریزەکانی ئەکادیمیای مەیامی و چاڵێنجێکی نوێی دەستپێکرد.
لیۆنێل مێسی لەوەتەی پەیوەندی کردنی بە یانەکەی فلۆریداوە، 11 گۆڵی کردووە و نۆ بردنەوەی لەسەر یەکیشی بۆ ئینتەر مەیامی بەدەستهێناوە.
تیاگۆ لە 2ی نۆڤێمبەری داهاتوو، دەبێتە 11 ساڵ و دەتوانێت لە چەند ساڵی داهاتوودا، کاروانە پیشەگەرییەکەی دەستپێبکات.
هەریەکە لە کوڕەکانی دەیڤد بێکهام و فیل نێڤڵ لە ئەکادیمیای ئینتەر مەیامین و پێدەچێت، ئەکادیمیاکە بەبۆنەی کوڕی ئەم ئەستێرانەوە، سەرنجی زیاتری خەڵکی رابکێشێت.