ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح ژمارەیەكی ریاز مەحرزی یەكسان كردەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ژمارەیەكی ریاز مەحرزی جەزائیری و ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو نیوكاسڵ لە یاریگای سانت جەیمس پارك میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلیزیدا.

سەڵاح گۆڵی دووەمی رێدزی لە خولەكی 93ی یارییەكەدا بۆ داروین نونێز درووستكرد و گۆڵی بردنەوەیان تۆمار كرد.

دوای ئەو گۆڵە مۆ سەڵاح ژمارەی ئەسیستەكانی لە پرێمەرلیگ بۆ 61 ئەسیست بەرزكردەوە و بەوەش لەگەڵ ریاز مەحرز یەكسان بوونەوە.

سەڵاح یەكەم یاریزانی كیشوەری ئەفریقایە زۆرترین گۆڵی كردبێت و زۆرترین گۆڵیشی درووست كردبێت لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا 140 گۆڵی كردووە و 61 گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button