قاوەی یاریگاگرنگترین

ڤێراتی بەرەو وڵاتێکی عەرەبی و شوێنگرەوەی سەڵاح دەستنیشانکراوە

Yariga App

مارکۆ ڤێراتی، زۆر نزیکە ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و پەیوەندی بە عەرەبی قەتەرییەوە بکات – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

ناپۆلی رکابەری مانچێستەر یونایتد دەکات، لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی سوفیان ئەمرابت، یاریسازی فیۆرێنتینا – مارکا

جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لایەن لیڤەرپوولەوە داواکراوە، ئەمەش وەک جێگرەوەیەک لە ئەگەری گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بۆ ئیتیحاد – ئا بۆلا

مانچێستەر سیتی نزیکە لە گواستنەوەی ماتیوس نونێس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ۆوڵڤز – ئێکسپرێس

مارکوس ئاڵۆنسۆ، دەیەوێت ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکات، ئەمەش دوای تووشبوونی لوک شۆو بە پێکان – ئێکسپرێس

سێرجیۆ ریگولیۆن، بەرگریکاری تۆتنهام بووەتە ئامانجێکی دیکەی مانچێستەر یونایتد، بەڵام فولهامیش رکابەری دەکات – تێلێگراف

بێتۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی نزیکە لە جێهێشتنی یودینێزی و پەیوەندی کردن بە ئێڤەرتن. بڕی گواستنەوەکە دەگاتە 24 ملیۆن پاوەند – ئای نیوز

مۆناکۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ فولهام بۆ گواستنەوەی تۆسین ئادارابیۆیۆ دەستپێکردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

رۆما زۆر نزیکە لە گواستنەوەی رومێلو لوکاکو بە خواستن لە چێڵسییەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

تۆتنهام ئامادەکاری کردووە، ئۆفەرێک بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی برێنان جۆنسن، پێشکەش بە نۆتینگهام فۆرێست بکات – ئیڤینینگ ستاندارد

نۆتینگهام فۆرێست، گرنگی بە خۆسێ سا، گۆڵپارێزی وۆڵڤز داوە، ئەمەش دوا بە دوای نزیکبوونەوەی دین هێندێرسنی گۆڵپارێز لە کریستال پاڵاس – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button